پۆلیسی سلێمانی: كه‌سێك به پله‌ی لیوا كێشه‌ی بۆ پۆلیس درووستكردووه و ده‌ستگیركراوه
ورده‌كاری ته‌قه‌كردن له بنكه‌یه‌كی پۆلیس
K24 – هه‌ولێر:
له سلێمانی ته‌قه له بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری كرا و سێ پۆلیس بریندار بوون، كه یه‌كێكیان برینه‌كه‌ی به هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه و دووانه‌كه‌ی دیكه‌یان به هۆی پێكداهه‌ڵپژان و شه‌ڕكردنه‌وه بووه. به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی شاره‌كه‌ش رایگه‌یاند، چوار كه‌س ده‌ستگیركراوون، كه یه‌كێكیان پله‌ی لیوایه له هێزه‌كانی ناوخۆ.
له‌و باره‌یه‌وه له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، ئاسۆ شێخ ته‌ها به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گوتی: رووداوه‌كه كاتژمێر (3:30)ی دوای نیوه‌ڕۆ روویداوه و هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن چوون به‌هانای تیمێكی پۆلیسه‌وه، به‌ڵام كه‌سێك كه پله‌ی لیوایه و په‌یوه‌ندی به‌كێشه‌كه‌وه نه‌بووه ده‌ستوه‌ردانی كردووه.
گوتیشی: دواتر كێشه و شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوولا روویداوه و باوك و كوڕێك ده‌ستگیركراوون و ره‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری كراوون.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌و كوڕ‌و باوكه، كه باوكه‌كه پله‌ی لیوای هه‌یه كه‌س و كاری هاتوون و ته‌قه‌یان له بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری كردووه.
روونیشیكرده‌وه، ته‌قه‌كه‌ره‌كانیش كه یه‌كێكیان كوڕی پله‌داره‌كه‌یه و ئه‌وی دیكه‌یان برازایه‌تی ده‌ستگیركراوون. واته كۆی گشتی چوار كه‌س ده‌ستگیركراوون و سكاڵامان له‌سه‌ر تۆماركردوون و رووبه‌ڕووی یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه و لێیان خۆش نابین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبێل و دوو ده‌مانچه‌دا كه به‌و كه‌سانه بووه.
له باره‌ی ره‌وشی برینداره‌كانیش گوتی: یه‌كێكیان فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام ره‌وشی ته‌ندروستی جێگیره و دووانه‌كه‌ی دیكه ئه‌زیه‌تیان پێگه‌یشتووه، به هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌سه‌ی پله‌ی لیوای هه‌یه، بۆ خۆنوواندن خۆی له كێشه‌یه‌ك هه‌ڵقورتاندووه و كێشه‌كه هیچ په‌یوه‌ندی به ئه‌وه‌وه نه‌بووه.