تاوەرێكی 50 نهۆمی لە شاری شاریقە گڕی گرت

7 كەس برینداربوونە

K24 - ئەمەریكا:

كاتژمێر 9:04 خولەكی ئەمشەو، تاوەری شارقە لە ناوچەی نەهدەی ئەبو زەبی کە یەکێکە لە تاوەرە هەوربڕەكان، ئاگری گرت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن ماوەی 4 كاتژمێر لە ئاگرەكە بەردەوام بووە، بە گوێرەی میدیاكانی ئەو وڵاتەش، لە رووداوەكەدا تەنیا 7 كەس بە سووكی برینداربوونە و بۆ چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

لە بارەی زیانە ماددییەكان، جیا لەوەی بەر تاوەرەكە كەوتووە، زیاتر لە 500 ئۆتۆمبێلی تێدا سووتاوە.

تاوەرەکە لە 48 نھۆم پێکدێت، لەگەڵ کەوتنەوەی ئاگرەکەش 5 باڵەخانەی نزیک لە تاوەرەكە چۆڵکران. یەکێک لە نھۆمی 18ی بیناکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بە مۆبایل قسەی لەگەڵ خێزانەکەی کردووە وتوویەتی سووتام.

25 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و سێ فرۆکەی بێفرۆکەوانی ئاگرکوژێنەوە نەیانتوانیوە ئاگرەکە بکوژێننەوە.