تاوەرێكی 50 نهۆمی لە شاری شاریقە گڕی گرت
7 كەس برینداربوونە
K24 - ئەمەریكا:
كاتژمێر 9:04 خولەكی ئەمشەو، تاوەری شارقە لە ناوچەی نەهدەی ئەبو زەبی کە یەکێکە لە تاوەرە هەوربڕەكان، ئاگری گرت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن ماوەی 4 كاتژمێر لە ئاگرەكە بەردەوام بووە، بە گوێرەی میدیاكانی ئەو وڵاتەش، لە رووداوەكەدا تەنیا 7 كەس بە سووكی برینداربوونە و بۆ چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
لە بارەی زیانە ماددییەكان، جیا لەوەی بەر تاوەرەكە كەوتووە، زیاتر لە 500 ئۆتۆمبێلی تێدا سووتاوە.
تاوەرەکە لە 48 نھۆم پێکدێت، لەگەڵ کەوتنەوەی ئاگرەکەش 5 باڵەخانەی نزیک لە تاوەرەكە چۆڵکران. یەکێک لە نھۆمی 18ی بیناکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بە مۆبایل قسەی لەگەڵ خێزانەکەی کردووە وتوویەتی سووتام.
25 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و سێ فرۆکەی بێفرۆکەوانی ئاگرکوژێنەوە نەیانتوانیوە ئاگرەکە بکوژێننەوە.
7 إصابات بحريق في برج سكني في #الشارقةhttps://t.co/IPE5RMNlyr#البيان_القارئ_دائماً pic.twitter.com/htOeO5S4ah
— صحيفة البيان (@AlBayanNews) May 5, 2020