ترەمپ خەوی لێ دەزڕێت
ھەموویانی خۆشدەوێ
K24 - ھەولێر
سەرۆكی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت، بەھۆی بەرزی رێژەی قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی، شەوانە ناتوانێت بخەوێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە دیدارێكیدا لەگەڵ كەناڵی ئەی بی سی، ئاماژەی بەوە كرد، بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەو رێژە زۆرەی قوربانییانی خەڵكی وڵاتەكەی، شەوانە ناتوانێت بخەوێت و ھەمیشە بیری لێدەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەش كرد، خەڵكێكی زۆر ئازیزانیان لەدەستداوە و ھەموویانی خۆشدەوێن.
گوتیشی، لە حاڵەتی ئاساییكردنەوەی ژیان و دەستپێكردنەوەی جموجۆڵی ئابووری و ھەڵگرتنی بەشێك لە بەربەستەكان، رەنگە رێژەی قوربانییان بەرزتر ببێتەوە، بەڵام دەبێت دووبارە جموجۆڵەكان دەستپێبكەنەوە. بۆیە داوای لە خەڵكی ئەمەریكا كرد ئاگاداری خۆیان بن و بەرەنگاری كۆرۆنا ببنەوە.
ترەمپ دەشڵێت، ناتوانن بۆ سێ ساڵ لە ماڵەكانیان دابنیشن، بەڵام گەشبینە بەوەی ڤایرۆسەكە نەمێنێت، بە تایبەت ئەگەر ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بەردەست ببێت.