كوردستان24 چیرۆكی وێنه‌یه‌كی سه‌رۆك بارزانی ده‌خاته‌ڕوو
قه‌مسه‌ڵه‌ی خۆی داوه به‌سه‌ر شانی منداڵێكدا
K24 – دهۆك:
یه‌كێك له وێنه ده‌گمه‌نه‌كانی سەردەمی شۆڕشی گوڵان، ئه‌و وێنه فۆتۆگرافیه‌یه، كه سه‌رۆك بارزانی له كه‌شێكی ساردی سه‌ر له به‌یانییدا قه‌مسه‌ڵه‌ی خۆی داوه به‌سه‌ر شانی منداڵێكدا و به‌یه‌كه‌وه به دیار ئاگرێكه‌وه دانیشتوون.
وێنه‌كه له (7ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 1987) له سنووری "نێروه" گیراوه، ئه‌و كاته بووه، كه سه‌رۆك بارزانی به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه، سه‌ردانی گوندێكی كردووه و ئه‌و منداڵه‌ی له وێنه‌كه ده‌ركه‌وتووه، چووه‌ته لای سه‌رۆك و به‌خێرھاتنی كردووه و به هۆی سه‌رماوه سه‌رۆك بارزانی قه‌مسه‌ڵه‌كه‌ی خۆی داوه به‌سه‌ر شانی منداڵه‌كه‌دا و وێنه‌یان گیراوه.
فكری عه‌بدولجه‌بار، ناوی ئه‌و منداڵه‌یه له وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه و ئێستا به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌یه له دهۆك و دوای 26 ساڵ له وێنه‌كه، سه‌رۆك بارزانی ناردوویه‌تی به دوایدا و داوایكردووه به‌یه‌كه‌وه وێنه‌یه‌كی دیكه بگرن.