دەستبەكاربوونی كازمی تێڕوانینی جیاوازی لێ دەكەوێتەوە
داوا دەكرێت لەسەر ئاستی دامەزراوە و لایەنە سیاسییەكان رێككەوتن لەگەڵ بەغدا بكرێت
K24- هه‌ولێر:
توانا و تێڕوانینه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێران بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان قسه و باسی جیاوازیان له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێت، لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و باره‌یه‌وه بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه و به‌شێكیان پێیان وایه، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه و لایه‌نه سیاسییه‌كاندا رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بكرێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كان.
هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان ده‌ڵێت: پێویسته هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسیه‌كان رێكه‌وتن له گه‌ڵ به‌غدا بكات، تا چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه.
له‌كاتێكیشدا بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان متمانه‌دانی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم به كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی به كارێكی په‌له وه‌سف ده‌كات، عه‌بدوڵڵا وه‌رتی، گوته‌بێژی ئه‌و حزبه پێی وایه، یه‌كگرتوویی كورد زامنی دابینكردنی مافه‌كانه و ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه و لایه‌نه سیاسییه‌كان رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت، نه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كان.
به‌ڕای لایه‌ن سیاییه‌كان، حكومه‌تی نوێی عێراق ئه‌ركێكی قورسی له ئه‌ستۆدایه و ده‌بێت كاری جددی و به‌رپرسیارانه بكات بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بارودۆخه قه‌یراناوییه‌ی كه عێراقی گرتووه‌ته‌وه.
له رابردوو و ئێستاشدا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دۆخی ئه‌منی و ئابووری عێراق به پێوه‌ری سه‌ركه‌وتنی هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێی عێراق دێته هه‌ژمار، كه تا ئێستا هیچ كام له سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی پێشوو نه‌یانتوانیوه تێیدا سه‌ركه‌وتووبن.
H.B