له سنووری گوڵاڵه داعش ئاگری له گه‌نمی جووتیاران به‌ردا
له ترسی داعش ناتوانن به‌هانایه‌وه بچن
K24- گوڵاڵه:
به‌هۆی تۆپبارانی داعش بۆ سه‌ر گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ی گوڵاڵه له سنووری پارێزگای دیاله، ئاگر له گه‌نمی جووتیارانی ئه‌و گونده به‌ربوو و تا ئێستا هیچ كه‌سێك به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی داعش نه‌یتوانیوه به‌هانای گه‌نمه‌كه‌وه بچێت.
په‌یامنێری كوردستان 24 له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له ناوچه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، گواستییه‌وه، ئه‌مشه‌و داعش به هاوه‌ن هێرشی كردووه‌ته سه‌ر گوندی ئوم حه‌نه‌ت له سنووری شاره‌دێی گوڵاڵه.
گوتیشی، گوللـه هاوه‌نێكی داعش كه‌وتووه‌ته ناو زه‌وییه‌كی گه‌نمی جووتیارانی عه‌ره‌بنشین و ئاگر له گه‌نمه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاشكراشیكرد، به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی داعش تا ئێستا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی نه‌یانتوانیوه بچن ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
H.B