ئاستی جه‌ماوه‌ریی تره‌مپ رووی له دابه‌زینه
به قۆناغێكی هه‌ستیاردا گوزه‌ر ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
كێبڕكێی نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ خولی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ جۆزێف بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان به قۆناغێكی هه‌ستیاردا گوزه‌ر ده‌كات و ته‌نیا هه‌شت خاڵیان نێوانه.
ئاژانسی "رۆیته‌رز" بڵاویكرده‌وه، تا دێت ژماره‌ی ئه‌و ئه‌مه‌ریكاییانه‌ی ره‌خنه له سیاسه‌تی دۆناڵد تره‌مپ ده‌گرن، زیاتر ده‌بێت.
له راپرسییه‌كی نوێ‌دا، كه رۆژانی دووشه‌م و سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه كراوه، ده‌ركه‌وتووه، (%41)ی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان پشتیوانی مانه‌وه‌ی تره‌مپ له كۆشكی سپی ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ش چوار پله كه‌متره له‌و ئه‌نجامه‌ی له راپرسییه‌كی هاوشێوه‌دا، كه له ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانی ساڵی رابردوو كرابوو.
به گوێره‌ی راپرسییه نوێیه‌كه، (%46)ی به‌شداران وتوویانه له هه‌ڵبژاردنی (3ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2020)دا ده‌نگ به دیموكراته‌كانه و كاندیده‌كه‌یان "جۆزێف بایدن" ده‌ده‌ن، هه‌رچی له باره‌ی دۆناڵد تره‌مپه‌وه‌یه، له راپرسییه‌كه‌دا (%38)ی به‌شداران ئاشكرایان كردووه، كه ده‌نگی پێ ده‌ده‌ن، به گوێره‌ی ئه‌و راپرسییه، كه "رۆیته‌رز" به‌شدار بووه له رێكخستنی، بایدن به دوو خاڵی سه‌دی كه‌وتووه‌ته پێش تره‌مپه‌وه.
ره‌خنه‌ی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان زیاتر له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی تره‌مپه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی كۆرۆنا. له راپرسییه‌كاندا، (%13)ی به‌شداران هۆكاری نیگه‌رانییان له تره‌مپ بۆ خراپی ئه‌دای ئیداره‌كه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
رایگشتی ئه‌مه‌ریكا له‌و بڕوایه‌دایه، تره‌مپ له رووی دابینكردنی هه‌لی كاره‌وه به‌هێزه، به‌ڵام بایدن، زۆرتر گونجاوه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه ته‌ندروستییه‌كان.
له راپرسییه‌كه‌دا، كه له رێی ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه، (1112) ئه‌مه‌ریكایی به‌شداریان تێدا كردووه و (973)كه‌سیان خۆیان وا ناساندووه، كه ده‌نگده‌رن.