فەرەنسا ھۆشداری دەداتە ئێران
"ئێران لەمەودوا رۆژانە پێنج كیلۆگرام یۆرانیۆم بەرھەم دەھێنن"
K24 - ھەولێر
فەرەنسا نیگەرانە و ھۆشداری دەدات لە دەستپێكردنەوەی قۆناخێكی دیكەی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رەخنە لە دەستپێكردنەوەی قۆناخێكی دیكەی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران دەگرێ و داواش دەكات ئێران بە زووترین كات پێداچوونەوە بە بڕیارەكەیدا بكات.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا راشیگەیاند، كە ئێران دەبێ پابەندی رێككەوتنی ئەتۆمی بێت و بەسەرداچوونەوە بە بڕیاری دەستپێكردنەوەی چالاكییە ئەتۆمییەكانی بكات.
رۆژی دووشەممە 4/11/2019 ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران ئاشكرای كرد كە لەمەودوا رۆژانە پێنج كیلۆگرام یۆرانیۆم بەرھەم دەھێنن.
ھ.م