ئەمەریكا و شەش وڵاتی عەرەبی سزای زیاتری ئێران ده‌ده‌ن

گەمارۆ دەخەنە سەر 25 كۆمپانیا و بانك و كەسایەتی پەیوەست بە ئێران

K24 - ھەولێر

ئەمەریكا و شەش وڵاتی عەرەبی بە ھاوبەشی گەمارۆ دەخەنە سەر ئێران.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا رایگەیاند، كە لەگەڵ ھەریەك لە وڵاتانی بەحرەین، كوێت، عومان، قەتەر و ئیمارات و سعودیە، گەمارۆ دەخەنە سەر 25 كۆمپانیا و بانك و كەسایەتی پەیوەست بە ئێران و گرووپەكانی نزیك لەو وڵاتە.

ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی بەوە كرد، گەمارۆكان بۆسەر 25 كۆمپانیا و كەسایەتی و لایەنی ئێرانی و نزیك لە ئێران لە ناوچەكەن پێشووتریش لە لیستی رەشی گەمارۆكانی ئەمەریكادا ھەبوون.

ھ.م