دوو ھاووڵاتی کورد لە خانەقین رفێندران
دوو ھاووڵاتی کورد لە خانەقین رفێندران
K24 – گەرمیان:
دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ئەحمەد عەدنان و ئەحمەد عەباس کە کاسبکاران و کوردن، لە گوندی یوسف بەگی سەر بە خانەقین رفێندراون و لەبەرامبەر ئازادکردنیان داوای 20 دەفتەر دۆلار لە کەسوکارەکەی دەکرێت.
ماوەی چەند رۆژێکە، چەند چەکدارێک کە گومان دەکرێت چەکداری داعش بن، دەستیان کردووە بە هێرش بۆسەر چەند گوندێکی خانەقین و جیا لە تەقینەوە و هێرشە چەکدارییەکانیان، دەخڵ و دانی هاووڵاتیانی کوردیش دەسوووتێنن.
شەوی رابردووش لە گوندی موبارەک، هاووڵاتییەکی کورد شەهید کرا و یەکێکی دیکەش بریندار کرا، دواتر شەڕ لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارەکان دروست بوو.