داوا ده‌كرێت كورد ئاستی داواكارییه‌كانی له حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی به‌رز بكاته‌وه
باس له پۆسته‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
به‌شێك له شاره‌زا و سیاسه‌تمه‌داران له‌و باوه‌ڕه‌دان، پێویستە كورد ئاستی داواكارییه‌كانی بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری له حكومه‌تی نوێی عێراق به‌رزتر بكاته‌وه، رایه‌كی دیكه‌ش به‌و ئاراسته‌یه، كه له‌و دۆخه ناسه‌قامگیره‌دا وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستانه بۆ كورد گونجاو نییه.
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه، داواكاری و خواستی ئه‌وان بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر پشك و پۆستێك له حكومه‌تی نوێی عێراقدا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی عێراق ده‌بێت.
شاره‌زا و چاودێرانی سیاسیش له‌و باوه‌ڕه‌دان، له‌كاتێكدا بارودۆخی عێراق له ناسه‌قامگیری و شڵه‌ژاوی دایه، وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری كارێكی باش و گونجاو نییه.
جگه له پۆسته وه‌زارییه‌كان، سه‌دان پۆستی دیكه‌ش له خوار پله‌ی وه‌زیر، بریكاری وه‌زیر، راوێژكار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و سه‌رۆكی ده‌سته‌كان پشكی كوردن له هه‌ر كابینه‌یه‌كی حكومه‌تی عێراقدا، به‌ڵام ئه‌م پشك و به‌ركه‌وته یاساییانه‌ی كورد زۆر جار كێشه و به‌ربه‌ستی سیاسی‌یان بۆ دروست ده‌كرێت و پڕناكرێنه، یاخود نادرێن به كورد، بۆیه داوا ده‌كرێت شانده‌كانی دانوستاندن له‌كاتی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته وه‌زارییه‌كاندا، پۆسته‌كانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌غدا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
H.B