کوەیت ڕەگەزنامەی لە دوو کەس وەرگرتەوە کە تێوەگلاون لە دزیی سەدەی عێراق

کوەیت
کوەیت

کوەیت  بریارێکی دەرکردووە ئەویش وەرگرتنەوەی ڕەگەزنامەیە لە 63 کەس کە دوو کەسیان لە مانگی ئابی 2024 ناویان ئاشکرا کراوە کە لە دۆسیەی دزیی سەدە لە عێراق تێوەگلاون.

ڕۆژنامەی 'ئەلڕەئی' کوەیتی بڵاوی کردەوە، "بڕیاری دادگاکە 55 ئافرەت و هەشت پیاوی گرتووەتەوە، کە بەگوێرەی بڕیارەکە سەلمێنراوە مەرجەکانی بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی کوەیتیان پێشێل کردووە".

لە نێو ئەو 63 کەسەدا دوو ناوی تێدا بوو کە لە مانگی ئابی 2024، لە دۆسیەی "دزی سەدە" تێوەگلاون و ناویان هاتووە، کە دواتر زانرا دوو ڕەگەزنامەیان هەیە.

ئەو فەرمانە بڕگەی یاسایییان لەخۆ گرتبوو کە لەسەر بنەمای بڕگەی چوارەمی ماددەی 13ـی فەرمانی میری ژمارە 15ی ساڵی 1959 پەیوەست بووە بە ڕەگەزنامەی کوەیتییەوە. ئەمەش 53 کەسی لەخۆ گرتبوو کە "لە ڕێگەی وابەستەیی بە تاکەکانی دیکە ڕەگەزنامەیان بەدەست هێناوە."

هەروەها سەنتەری کەنداو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سەرەتای ئەم مانگەدا ڕایگەیاند: "کوەیت پرۆسەی وەرگرتنەوەی ڕەگەزنامە بە ئارەزووی خۆی و بەبێ ئاگادارکردنەوە دەکات، ئەمەش ڕەنگە کەسانی زیانلێکەوتوو بێبەش بکات لە تانەدان لەم بڕیارانە لەبەردەم دادگا".

هۆشداریشی دا ئەوانەی ڕەگەزنامەکەیان لێ وەردەگیرێتەوە، مەترسی لەدەستدانی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک پەروەردە و چاودێری تەندروستییان لەسەرە، هەروەها لەوانەیە دیپۆرتبکرێنەوە یان دەستبەسەربکرێن".

ئەو ئەم ڕێوشوێنانەی بە "بە تایبەتی مەترسیدار زانی، چونکە دەتوانێت کاریگەری لەسەر تەواوی خێزانەکان هەبێت، لەنێویاندا ئەو ئەندامانی خێزانەی کە ڕەگەزنامەیان وەک کەسی سەر بەخۆیان بەدەست هێناوە."

سەنتەرەکەی کەنداو داوای لە حکوومەتی کوەیت کرد، دەستبەجێ ئەم پرۆسەیە ڕابگرێت و دڵنیابێت لەوەی کە کەسانی زیانلێکەوتوو مافی تانەدانیان پێدەدرێت لەبەردەم دادگا.

 
 
Fly Erbil Advertisment