سوودانیی پەیامێکی ئەمەریکای بە گرووپە چەکدارەکانی عێراق گەیاندووە

گرووپە چەکدارەکانی عێراق
گرووپە چەکدارەکانی عێراق

دوای هێرشکردنە سەر بنکەی ڤیکتۆریا لە فڕۆکەخانەی بەغدا، ئەمەریکا پەیامی توندی بۆ گرووپە چەکدارە عێراقییەکان نارد.

چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویان کردووەتەوە، دوای هێرشی سەر بنکەی ڤیکتۆریا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، بە مووشەکی کاتیۆشا، ئەمەریکا لە ڕێگەی حکوومەتی عێراقەوە پەیامێکی توندی ئاراستەی گرووپە چەکدارەکان کردووە.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، ئەمەریکا هەڕەشەی لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق کردووە، لە ئەگەری بەردەوامبوونیان لەسەر ئەو کردەوانە، هێرش دەکاتە سەر سەرکردە و بەرژوەندییە بازرگانییەکانیان.

ئەمەریکا، ئەو گرووپانەی ئاگادار کردووەتەوە، لە ئەگەری فراوانکردنی هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل، گرووپەکان و سەرکردە باڵاکانیان ڕووبەڕووی "چارەنووسێکی قورس" دەبنەوە.

سەرەتای ئەم مانگە، گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە سێ مووشەکی کاتیۆشا، هێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازیی ڤێکتۆریای هێزەکانی ئەمەریکا، کە دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.

لەلایەکی دیکەوە، گرووپە چەکدارەکان ناو بە ناو بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل؛ بەم دواییانە بە چەند درۆنێک هێرشیان کردە سەر بەرزاییەکانی جۆلان و لە ئەنجامدا دوو سەربازی ئیسرائیلی کوژران. 

 
 
Fly Erbil Advertisment