مەسرور بارزانی: دەبێت خزمەتی زیاتری خەڵکی گوندەکان بکرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە 6 تشرینی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاریی دەڤەرەکە و چارەکردنی کێشەکانی گوندەکان کرا.
سەرۆکی حکوومەت، بەرپرسانی پارێزگای دهۆکی ڕاسپارد کە پێویستە ڕێز لە هاووڵاتییان بگرن و هەموو هەوڵێکی خۆیان بخەنەگەڕ لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی دەڤەرەکە.