سووریا.. چەند خاڵێکی سەربازیی لە حمس و حەما بۆردومان کران

ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی لە سووریا بۆردومان کرد، ئاژانسی هەواڵی سووریا ڕایگەیاند، ئیسرائیل لە هێرشەکەدا مووشەکی کرووزی بەکار هێناوە.

یەکشەممە 6ـی تشرینی یەکەمی 2024 ئاژانسی هەواڵی سووریا بڵاوی کردەوە، تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا دوای ئەوەی مووشەکی کرووزی ئیسرائیل لە یەکێک لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی حمس کەوتووەتە خوارەوە.

ئاژانسەکە ئاشکرای کرد، بۆردومانەکانی ئیسرائیل کۆگاکانی تەقەمەنی و (تانک)ـی لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەما کردووەتە ئامانج، هەروەها هێزی بەرگریی ئاسمانی وەڵامی هێرشەکانی دووژمنی داوەتەوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment