گرووپە چەكدارەكانی عێراق بە درۆن و مووشەكی بالیستی هێرش دەکەنەوە سەر ئیسرائیل

وێنەی درۆن
وێنەی درۆن

ئێستە چاوەكان كەمتر  لەسەر لوبنانن، بەڵكو بەردەوام باس لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق دەكرێت، لەوچوارچێوەیەدا؛ سوپای عێراق پەیامێكی زارەكی بۆ گرووپە چەكدارەكان ناردووە و پێی ڕاگەیاندوون: ئەو شوێنانەی كە ئیسرائیل لێتان دەدات، كۆگای چەك و ژووری ئۆپراسیۆنەكان بۆمباران دەکات. گرووپە چەكدارەكانیش دڵنیان كە ئیسرائیل زانیاری تەواوی هەیە، بەهۆی ئەوەی ئەمەریكییەكان لە عێراقن.

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنەكانی عێراق زۆر نزیكە.

ئەمە دێڕێكە لەو پەیامەی سوپای عێراق لە ڕێگەی فەرماندەیەكی باڵا بۆ گرووپە چەكدارەكانی عێراقی ناردووە، بەگوێرەی ئەوەی مێدیاكان بڵاویان كردووەتەوە، لەنامەكەدا؛ فەرماندەكە بە گرووپە چەكدارەكانی ڕاگەیاندووە: "هێرشی ئیسرائیل لەوە نزیكترە كە چاوەڕاون دەكەن".

سوپای عێراق لە ترسی ئەوەی پەیامەكە دزەی پێ نەكرێت پەیامەكەی بەشێوەی زارەكیی بە فەرماندەی گرووپە چەكدارەكان گەیاندوە و زانیارییە هەواڵگرییەكانی بۆ گرووپەكان ڕوون كردووەتەوە و ئەو شوێنانەی ئیسرائیل هێرشی دەكاتە سەری، بە گرووپەكان نیشان داوە.

لە درێژەی پەیامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە لە زانیارییە هەواڵگرییەكان هاتووە؛ بۆمبارانی كۆگای چەك و  ژووری ئۆپراسیۆن و ماڵە ئەمنییەكان دەكرێن، بەڵام ڕاپۆرتە سەربازیی و سیاسییەكان لەم بارەیەوە پێچەوانەی یەكترن.

بەگوێرەی زانیارییە بڵاو كراوەكان؛ گرووپە چەكدارەكان دڵنیا بوونە لەوەی ئێسرائیل زانیاریی تەواویان لەبارەی گرووپە چەكدارەكان هەیە، بەهۆی ئەوەی ئەمریكییەكان عێراق بوونیان هەیە.

ئەوە لە كاتێكدایە؛ لە پارێزگایەكی عێراق مۆڵەتی درێژخایەن بە دكتۆر و كارمەندانی پزیشكیی نادرێت، لەبەر ئەوەی پێشبینی دەكرێت هێرشی فراوانی ئیسرائیل بێت.

هاوكات گرووپە چەكدارەكان ئێستە بە درۆن و مووشەكی پێشكەوتوو هێرشەكانیان بۆ سەر ئیسرائیل زیاتر كردووە.

 
 
Fly Erbil Advertisment