نوێنەری ئیسرائیل لەنەتەوەیەکگرتووەکان: لە کاتی گونجاودا وەڵاممان دەبێت
دانی دانۆن، نوێنەری ئیسرائیل لەنەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەدڵنیاییەوە وەڵامی ئێران دەدەنەوە، بەڵام کات و شوێنی وەڵامدانەوەکە خۆیان هەڵی دەبژێرن.
ڕاشیگەیاند، لە ڕێگەی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێرانەوە جیهان دڵنیا دەکەینەوە ئەوانەی زیان بە ئیسرائیل دەگەیەنن بە قورسیی باجەدەکەی دەدەن.
نوێنەری ئیسرائیل لەنەتەوەیەکگرتووەکان، ئەوەی بەم دواییانە ڕووی دا، ئێمە بەرپەرچی هێرشێکی گەورەی بالیستی ئێرانمان دایەوە لەچەند بەرەیەکەی جیاوازەوە.
دانی دانۆن، لە شوێنە جیاوازەکان هێزمان بڵاوە کردووەتەوە. لەکەرتی بەرگریی و هێرشیش. خۆمان بڕیاردەدەین لەکوێ و کەی وەڵامی ئێران بدەینەوە. بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە وەڵاممان دەبێت. دڵنیاشتان دەکەمەوە ئەوانەی هەوڵی وێرانکردنمان دەدەن باجەکەی بەقورسی دەدەن.
سێشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئێران بە هەڵدانی نزیکەی 200 مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و ڕایگەیاند، هێرشەکە لە تۆڵەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس و حەسەن نەسروڵلا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان بووە.