وەزیری دەرەوەی ئێران: هەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەمان بێوەڵام نابێت
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە: "هەر هێرشێک بۆ سەر ژێرخانی ئێران بێوەڵام نابیت، هەروەها هۆشداریشی دایە ئیسرائیل لە هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران".
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەزاری بەرپرسانی ئەمەریکای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە: "وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ ئێران ڕەنگە پێگەی سەربازی، ئەمنی و سەرکردایەتیی ئێران بگرێتەوە".
ئاماژەیان بەوەش کردووە: "ئیسرائیل بژاردەی لێدانی شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆ ئەگەری پەرەسەندنی گرژییەکان دەهێڵێتەوە".
ڕۆژی هه‌ینی، 4ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌ت ڕه‌فیق حه‌ریری له به‌یرووتی پایه‌ته‌ختی لوبنان.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ لوبنان، یه‌كه‌مین سه‌ردانی به‌رپرسێكی ئێرانییه بۆ ئه‌و وڵاته له دوای كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵلا، ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵلای لوبنان، کە له لایه‌ن ئیسرائیلەوە کوژرا.
کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی ئەگەری وەڵامدانەی ئیسرائیل چەندین جار گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی ڕاگرتووە. شەوی سێشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئێران لە دژی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی حەماس و حەسەن نەسروڵلا، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی حزبوڵلای لوبنان، سەدەها مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: "لە هێرشەکە زیاتر لە 400 مووشەک ئاراستە کراون"، بەڵام سوپای ئیسرائیل دەڵێت: "نزیکەی 180 مووشەک بوون، فڕۆکەخانەی بنگۆریۆن و سەرجەم رێڕەوە ئاسمانییەکانیش بە ئاراستەی وڵاتەکەی داخستوون".