بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران قۆناغی دووەمی پرۆژەی گەشانەوە بەڕێوە دەچێت
کاتژمێر 05:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 8ی تشرینی یەکەمی 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورەسمێکی تایبەت بە تەواوبوونی قۆناغی یەکەم و ڕاگەیاندنی قۆناغی دووەمی پرۆژەی ( گەشانەوە) بەڕێوە دەچێت.
قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی (گەشانەوە) لە 25ی ئەیلولی 2023، لە ڕێورەسمێکدا بە ئامادە بوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کوێستان محەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی، پرۆژەی گەشاندنەوە، قەرز بۆ گەشەپێدانی کارەکەت ڕاگەیاندرا.
پرۆژەی گەشانەوە، دەستپێشخەری دابینکردنی پاڵپشتی داراییە لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ بزنسە بچووک و مامناوەندەکان .