چین 215 هاووڵاتیی خۆی لە لوبنان ڕزگار دەکات

ماۆ نینگ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەسەرکەوتووی 215 هاووڵاتی چینیان لە لوبنان رزگارکردووە.

ڕاشیگەیاند، لەو ژمارەی هاووڵاتییە چینییەی ڕزگاریانکردووە سێ هاووڵاتی هۆنگ کۆنگ و هاووڵاتیەکی تایوانی تێدایە

ماۆ نینگ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، ئەوەشی خستە ڕوو، لەوکاتەوەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵلای لوبنانی دەستی پێکردووە. وەزارەتی دەرەوەی لەگەڵ باڵیۆزخانەکەمان لە لوبنان و یەکەی ئاسمانی لەپەیوەندیدابوون بۆ ڕزگارکردنی چینییەکانی لوبنان.

بە سوپاسەوە بۆ هەموولایەک توانیمان 215 هاووڵاتی چینی لە لوبنان ڕزگاربکەین لە رێگەی کەشتی و فڕۆکەوە. لەناو ئەوانەی ڕزگارمان کردوون سێ هاووڵاتی هۆنگ کۆنگ و هاووڵاتیاکی تایوانی تێدایە.

هێزەکانی ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2024ەوە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان دەست پێ کرد.

هەروەها ئێوارەی ڕۆژی هەیینی، 27ـ9-2024 هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی حزبوڵلای لوبنانی بە سەرپەرشتیی حەسەن نەسروڵلا بۆمباران کرد، لە ئەنجامدا حەسەن نەسروڵا و ژمارەیەک فەرماندەی باڵای حزبوڵلا کوژران.

هەر ئەمرۆ پێنجشەممە، 3ـ10-2024، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئیسرائیل، حەسەن قەسیری، لە شوقەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی فیلات لە ناوچەی "مەززە"ـی دیمەشق کوشت، دوای گەیشتنی بە چەند کاتژمێرێک بۆ سووریا.