پارێزگاری هەولێر تەواوبوونی بەشێکی دیکەی مامەڵەی زەویە سندوقیەکانی ڕاگەیاند
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لەو کابینەیەدا بۆ چارەکردنی کێشەی زەوی سندوقی و دروستکردنی خانوو، سەرۆک وەزیران ڕاستەوخۆ پشتگیری کردووین، کە تا ئەمڕۆ 6256 خێزانی سنووری پارێزگای هەولێر سوودمەند بوونە لە بڕیارەکە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ساڵانی ڕابردوو چەند کێشەیەک لە هەولێر هەبوو، بەڵام لەو کابینەیەدا بۆ چارەکردنی ئەو کێشانە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ پشگیری کردووین.
گوتیشی: ئێمە لە دووساڵی ڕابردوودا، چەند هەنگاوێکمان دەست پێ کرد، کە هەمووی ئاوەڕدانەوە بوو لە چین و توێژەکان بەتایبەتی چینی کەمدەرامەت بە ئامانجی چارەبوونی گرفتی نیشتەجێبوون، ئاماژەی بەوەش دا، زیاتر لە 130 کارتی زەوی هەبوو لە هەولێر کە خاوەن زەویەکان نەیاندەتوانی مامەڵەی پێوە بکەن.
ڕاشیگەیاند، بە پشتیوانی سەرۆک وەزیران و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و سەرۆکایەتی شارەوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکان، فەرمانگەیەکمان بۆ کارتەکان دروست کرد، کە گحڕینی کارت بۆ تاپۆ، سوپاس بۆ خوا لە 130 کارت ئێستا تەنیا 15 تا 16 کارتێک ماوە ئەوانیش تەواودەکەین.
پارێزگاری هەولێر دەشڵێت: یەکێکی دیکە لەو کێشانەی هەبوو، ئەوزەوییانە هیچ سەنەدێکی یاساییان نەبوو، کە زەوییەکان کەوتبوونە نێوان دوو یان سێ خانوو پێی دەگوترێت 'زەوی سندوقی'، ئێمە لەوبارەوە تیمێکمان پێکهێنا و خوێندنەوە بۆ دۆخەکە کرا، هەروەها کاتێک داواکارییەکانمان پێشکەشی سەرۆک وەزیران کرد ڕەزامەندی لەسەردا.
باسی لەوەش کرد، یەکەم شت لەکاتی جێبەجێ بوونی ئەوبابەتە گرفتی نیشتەجێبوون کەمدەکاتەو، دووەم، ئاوڕدانەوەیەک لە خەڵکێک کە زەوییەکی بە نزرخێکی کەم کڕیوە و هیچ سەنەدێکی یاسایی نییە، بۆیە سەرۆک وەزیران داوای کرد دەرچەیەکی یاسایی بدۆزینەوە و بتوانین هاوکارییان بکەین، سوپاس بۆ خوای گەورە، لە ساڵی ڕابردوو دەستمان پێ کرد کە تاوەکو ئێستا 6256 خێزانی سنووری پارێزگای هەولێر سوودمەند بوونە لە بڕیارەکە، کە 2674 زەوی سندوقییە 657 نۆژەنکردنەوەی ئەو خانووە زێدەڕۆیانەیە کە ڕێگەیان پێدراوە، هەروەها 2925 ڕێگە پێدانیش لە ناو حەرەمی گوندەکان بووە.
ئومێد خۆشناو جەختیشی کردەوە، ئەو بەرنامەیە بەردەوام دەبێت و لە خزمەت خەڵکی خۆماندا دەبین، ئەو 6256 مامەڵەیەی تەواو بووە ڕەنگە نزیکەی ئەو ژمارەیەش لەناو پرۆسەی مامەڵەکردن دابێت. هەرکەس کە خانووەکەی تەواو دەکات بۆشی تاپۆ دەکرێت،
