لەگەڵ ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەکە هێرشەکانی داعش لە عێراق زیادی کردووە

له‌گه‌ڵ ئاڵۆزبوونی ناوچه‌كه و فراوانبوونی به‌ره‌ی شه‌ڕی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی سه‌ر به موقاوه‌مه، هێرشه‌كانی داعش له عێراق زیادی كردووه. كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك دوو هێرشی خوێناوییان كرده سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و قوربانی لێ كه‌وته‌وه.
سه‌باره‌ت به زیادبوونی هێرشه‌كانی داعش، ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازیی عێراق ڕایگه‌یاندووه، له سه‌لاحه‌دین، له هێرشێكی ئاسمانی‌دا به‌رپرسێکی داعش و پێنج چه‌كداری ئه‌و گرووپه‌یان كوشتووه.
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی داعش له‌كا تێكدایه، ئه‌حمه‌د شه‌ریفی، پسپۆڕی ئه‌منی ئاشكرای كردووه، داعش بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بسه‌لمێنێت هەوڵ دەدات جارجارە دەربکەوێته‌وه، ئاماژەی بەوەش کردووە، داعش سوود لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وەردەگرێت، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و ڕێوشوێنە ئەمنییانە دەسەڵاتدارانی عێراق، له ئەگەری بەرکەوتنیان بە هێرشەکانی ئیسرائیل گیراونه‌ته‌به‌ر.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق دەڵێت: هێرشی نوێ بەو مانایە نییە دۆخەکە لە ژێر کۆنترۆڵ دەرچووە، بەڵکو دۆخەکە لە ژێر کۆنترۆڵدایە، گوتیشی: داعش هەوڵ دەدات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانی سه‌ریان هێرش بكه‌نه سەر هێزە ئەمنییەکان، داعش تواناکانی لەدەست داوە، ئەو پێشێلکارییانەی ڕوودەدەن کاریگەرییان لەسەر سەقامگیریی و کۆنترۆڵکردنی ئەمنی نابێت.