پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی د. خەلیل ئیسماعیل، پسپۆری جوگرافیای دانیشتووان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی هاوسەری ناوبراو کرد.
9ـی تشرینی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی د. خەلیل ئیسماعیل، نووسەری ناسراو و پسپۆری جوگرافیای دانیشتووان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی د. شووکریە ڕەسووڵ، هاوسەری ناوبراو کرد.
لە پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە، پرسه و سهرهخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم، خواى مهزن گيانی خوا لێخۆش بێت، بە بەهەشت شاد بكات.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەت:
بەڕێز پرۆفیسۆر د.شوکریە ڕەسووڵ
بۆ کۆچی دوایی نووسەری ناسراو و پسپۆڕی جوگرافیای دانیشتووان ( پرۆفیسۆر د.خەلیل ئیسماعیل)ی هاوژینی بەڕێزتان، پرسه و سهرهخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خواى مهزن گيانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايیش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.
مەسرور بارزانى
سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان