پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. خەلیل ئیسماعیل

سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

سەرۆک بارزانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی د. خەلیل ئیسماعیل، سەرەخۆشیی لە دکتۆرە شووکریە ڕەسوڵ هاوسەری د. خەلیل کرد.

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی زانای كورد پڕۆفیسۆر د. خەلیل ئیسماعیل، پرسەنامەیەکی ئاراستەی هاوسەری ناوبراو کرد و تێیدا هاتووە، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئاكادیمی و زانای كورد پڕۆفیسۆر (د. خەلیل ئیسماعیل)ـم پێ گەیشت. ناوبراو كەسایەتییەكی نیشتیمانپەروەر بوو كە ژیانی خۆی بۆ خزمەتكردنی زانست و پێگەیاندنی سەدان قوتابی و زانستخوازی كوردستان تەرخان كرد و جێی دەستی لە خزمەتكردنی ناوەندە ئاكادیمیاكان و دەوڵەمەندكردنی كتێبخانەی زانستیی كوردستان دیارە.

لە بەشێکی دیکەی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانیدا ئاماژە بەوە کراوە، کە لەدەستدانی د. خەلیل ئیسماعیل خەسارەتێكی گەورەیە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی دكتۆرە (شوكریە ڕەسوڵ)ـی هاوسەری خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر د. خەلیل ئیسماعیل و خانەوادە و كەسوكاری و تەواوی ئاكادیمییەكانی كوردستان و مامۆستایانی زانكۆ دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

سەرۆک بارزانی لە خودای گەورە داواكارە ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت.