پەیوەندییەکی تەلەفوونیی نێوان ترەمپ و پوتین ئاشکرا دەبێت

ترەمپ رووبەڕووی تاوانی پێشێلی یاسای 'لۆگن' دەبێتەوە، کە قەدەغەی پەیوەندیی هاووڵاتیانی ئەمەریکا لەگەڵ حکوومەتە بیانییە ناکۆکەکانی ئەمەریکا دەکات.

دۆسیەیەکی نوێ لەسەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و کاندیدی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەکرێتەوە، کە بەم دواییە ئاشکرا بووە،  سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا بە تەلەفۆن قسەی کردووە.

بوونی ئەو پەیوەندییە پێشێلکردنی یاسای  "لۆگن" ە یاساکە ڕێگریی دەکات لە دانوستانی هاووڵاتیانی بێ پایەی حکوومەتی لەگەڵ حکوومەتە بیانییەکان، بە تایبەت ئەوانەی کە ناکۆکن لەگەڵ ئەمەریکا.

ئەم دۆسیەیە لە قۆناغێکی هەستیاردا دێت و زانیارییەکان لە پەرتووکی "جەنگ"ی ڕۆژنامەنووسی ئەمەریکی، بۆب وودوارد، پەردەی لەسەر هەڵدراوەتەوە.

لە پەرتووکەکە وودوارد، سەلماندوویەتی کە پاڵیوراوی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، فەرمانی بە یاریدەدەرەکەی کردووە، نووسینگەکەی جێ بهێڵێت، بۆ ئەوەی بتوانێت پەیوەندی تەلەفۆنیی تایبەت لەگەڵ پوتین بکات.