ئەمەریکا بەئامانجگرتنی سیستانی ڕەت دەکاتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10-10-2024، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق ڕایگەیاند: "ئەمریکا هەر جۆرە بەئامانجگرتنێکی مەرجەعی باڵای ئایینی ڕەت دەکاتەوە، ئاماژەی بەوەش دا، سیستانی نوێنەرایەتی دەنگێکی یەکلاکەرەوە و کاریگەر دەکات لە بەرەوپێشبردنی ناوچەیەکی ئارامتر".
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "ئەمریکا هەر جۆرە بەئامانجگرتنێکی مەرجەعی باڵای ئایینی ئایەتوڵڵا 'عەلی سیستانی' ڕەت دەکاتەوە، سیستانی کەسایەتییەکی ئایینی دیارە و ڕێزێکی زۆری هەیە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا".
ئەوەش لە بەیاننامەکدا هاتووە: "ئەمەریکا پێی وایە ئایەتوڵڵا سیستانی نوێنەرایەتیی دەنگێکی یەکلاکەرەوە و کاریگەر دەکات لە بەرەوپێشبردنی ناوچەیەکی ئارامتر".