تورکیا بە کەشتیی جەنگیی هاووڵاتییانی لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە
كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی توركیا نزیكه‌ی دوو هه‌زار هاووڵاتیی تورك و ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیی بیانی له پایته‌ختی لوبنانه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه توركیا؛ هاوكات به‌رپرسانی توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر پێویست بكات پرۆسه‌ی له‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئێواره‌ی چوارشه‌ممه، 9ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، نزیكه‌ی دوو هه‌زار هه‌زار هاووڵاتیی تورك و ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیی بیانی له ڕێگه‌ی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه كه هه‌ر دوێنێ چوارشه‌ممه هاوكاریی مرۆییان گه‌یاندبووه لوبنان، له باشووری ئه‌و وڵاته‌وه به‌ره‌و توركیا گواسترانه‌وه.
دوێنێ چوارشه‌ممه، كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی توركیا 300 تۆن هاوكاریی مرۆیی كه بریتی بوو له خواردن، پاككه‌ره‌وه، خێوه‌ت و كه‌لوپه‌لی دیكه‌یان گه‌یانده لوبنان بۆ به‌هاناوه‌چوونی هاووڵاتییانی باشووری ئه‌و وڵاته كه به‌هۆی شه‌ڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و چه‌كدارانی حزبوڵلاوه زیانیان به‌ركه‌وتووه و ئاواره بوونه.
سه‌ربازانی توركیا كه یاوه‌ری كه‌شتییه‌كه بوون، پشكنینیان بۆ پاسپۆرتی زیاتر له دوو هه‌زار هاووڵاتیی توركی و بیانی و جانتا و كه‌لوپه‌له‌كانی دیكه‌یان كرد و پێشبینی ده‌كرێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه له ڕێگه‌ی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كه‌ی توركیاوه بۆ شاری مێرسین 10 كاتژمێر بخایه‌نتێت.
به‌رپرسانی توركیا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، پرۆسه‌ی له‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌گه‌ر پێویست بكات، هاوكات حكوومه‌تی توركیا له هه‌وڵ دایه له ڕێگه‌ی گه‌شتی ئاسمانیشه‌وه هاووڵاتییانی خۆی له لوبنانه‌وه بگه‌ڕێنێته‌وه توركیا.
سێشه‌ممه، 8ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، چوارشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2024، ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا، هاووڵاتییانی لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە و لە مەترسییەکانی شەڕ ڕزگاریان دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاوی کرده‌وه: "هاووڵاتییانی تورکیا لە لوبنان، لە مەترسیی هێرشی ئیسرائیلدان، هەر بۆیە چوارشەممە لە دەریاوە بە ڕێگەیەکی پارێزراو هاووڵاتییە گیرخواردووەکانی لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە تورکیا".
ڕاشیگەیاند: "هەموو ڕێوشوێنەکانی پرۆسەی گواستنەوەی هاووڵاتییانی تورکیا تەواو کراون و لە هەنگاوی یەکەمدا سەرجەم ئەوانەی لە بەیرووت پەیوەندیان بە باڵیۆزخانەی تورکیاوە کردووە، دەگوازرێنەوە، ئەگەر پێویستیش بکات ئۆپراسیۆنەکان لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبن".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو: "لە ناوخۆی تورکیاش هەموو ئامادەکارییەک بۆ پێشوازیی لە هاووڵاتییە گەڕاوەکان کراوە".
لە دوای هێرشەکانی چەکدارانی حەماس لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 بۆ سەر ئیسرائیل و هێرشی پێچەوانەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و فراوانبوونی شەڕی لە لەگەڵ حزبوڵلای لوبنان، دۆخی مرۆیی لوبنان بە تەواوی شڵەژاوە و زۆرینەی وڵاتان هاووڵاتییان و خانەوادەی دیپلۆماتکارانیان لە بەیرووت و لوبنان کشاندووەتەوە، هەروا ژمارەیەکی زۆری لوبنانییەکانی پەنایان بۆ وڵاتانی تر بردووە، لە نێویاندا، سەرەتای ئەم هەفتەیە 686 هاووڵاتی لوبنانی گەیشتنە عێراق و بەشێکیان لە شارۆچکەی دوجەیلی نزیک بەغدا نیشتەجێ کراون.