یونیسێف ڕێژە و ژمارەی قوربانیانی دەستدرێژی و گێچەڵی سێکسی لە جیهان بڵاو دەکاتەوە
ڕێكخراوی یونیسێف ئاماژه به‌وه ده‌كات، زیاتر له 370 ملیۆن كچی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ڕووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵی سێكسی بوونه‌ته‌وه؛ ده‌شڵێت، ژماره‌كه مه‌ترسیداره و به‌رده‌وامیش له‌زیادبووندایه.
پێنجشه‌ممه، 10ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) لەڕاپۆرتێکدا بڵاوی كرده‌وه، لە هەر 8 کچ یان ئافره‌تێك له جیهاندا یەکێکیان بەر لە تەمەنی 18 ساڵی، دەستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌وه سه‌ر و ڕووبه‌ڕووی ئازاردانی سێکسی بووه‌ته‌وه، هەروەها هێمای بۆ ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌رده‌وام بێت، ژماره‌كه بۆ 650 ملیۆن كه‌س یان زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه، كه له‌م دۆخه‌دا ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵی ئۆنلاینیش ده‌گرێته‌وه.
ڕاپۆرته‌كه‌ی یونیسێف هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین کۆنفرانسی وەزاری جیهانی بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژی منداڵان، کە بڕیارە مانگی داهاتوو (تشرینی دووەم) لە کۆڵۆمبیا بەڕێوە بچێت.
یونیسێف سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵی سێكسی هه‌ر كچان و ئافره‌تانی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكوو كوڕان و پیاوانیشی له سه‌رتاسه‌ری جیهان گرتووه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك له هه‌ر 11 كوڕ و پیاوێك یه‌كێكیان له منداڵی‌دا ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر یان گێچه‌ڵی سێكسی پێ كراوه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، قوربانیانی كوڕ و پیاو له‌م تاوانه، ژماره‌یان له نێوان 240 بۆ 310 ملیۆن ده‌بێت.
ڕاپۆرته‌كه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵی سێكسی له هه‌موو كیشوه‌ره‌كانی جیهان به ڕێژه‌ی جیا جیا هه‌یه، به‌ڵام له كیشوه‌رێك و ناوچه‌یه‌كه‌وه جیاوازه. ده‌شڵێت، كیشوه‌ری ئه‌فریقا به ڕێژه‌ی 22% له پله‌ی پێشه‌وه دێت، به شێوه‌یه‌ك 79 ملیۆن كچ و ئافره‌ت ڕووبه‌ڕووی ئه‌م تاوانه بوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا له پله‌ی دووه‌م دێت، به‌شێوه‌یه‌ك به ڕێژه‌ی 17% كچان و ئافره‌تانی ڕووبه‌ڕووی ئه‌م تاوانه بوونه‌ته‌وه و قوربانییه‌كانیش گه‌یشتووه‌ته 75 ملیۆن كه‌س.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه له ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكای باكوور 68 ملیۆن كچ و ئافره‌ت واته ڕێژه‌ی 14% ڕووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵی سێكسی بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها قوربانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لاتین و ناوچه‌ی كاریبی ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 45 ملیۆن كه‌س، واته ڕێژه‌ی 18%ـی كۆی گشتی پێك ده‌هێنن. له لایه‌كی دیكه‌وه قوربانییه‌كانی ئه‌م تاوانه له ناوچه‌ی باكووری ئه‌فریقا و ڕۆژئاوای ئاسیا گه‌یشتووه‌ته 29 ملیۆن و ڕێژه‌ی 15% پێك ده‌هێنن.