یونیفیل: سوپای ئیسرائیل هێزەکانمانی لە باشووری لوبنان بە ئامانج گرتووە
هێزی کاتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان، ئیسرائیل به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات له شاری ناقووره له باشووری لوبنان، سه‌ربازانی به ئامانج گرتووه و وێڕای برینداركردنی سه‌ربازه‌كانی، به‌ئامانجگرتنه زیانی ماددیشی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه؛ هاوكات، ئیتاڵیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ڕووداوانه قبووڵكراو نین.
پێنجشه‌ممه، 10ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، هێزی کاتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان (یونیفیل)، سوپای ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە شاری ناقووره لە باشووری لوبنان، هێزه‌كانی به ئامانج گرتووه، كه به‌هۆیه‌وه دوو سه‌ربازی بریندار بوونه و زیانی ماددیشیان پێ گه‌یشتووه.
یونیفیل ڕوونی كردووه‌ته‌وه، تانكێكی ئیسرائیلی به ئاراسته‌ی تاوه‌رێكی باره‌گه‌كه‌یان له شاری ناقووره گوللـه‌ی ته‌قاندووه و ڕاسته‌وخۆ به‌ر تاوه‌ره‌كه كه‌وتووه و دوور سه‌رباز كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام "به‌خت یاوه‌ریان بووه و به سووكی بریندار بوونه."
یونیفیل سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، چوارشه‌ممه، 9ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، سوپای ئیسرائیل به ئه‌نقه‌ست ته‌قه‌یان له كامێراكانی چاودێرییان كردووه و له ئه‌نجامدا كامێراكانیان له كار كه‌وتوون.
له لای خۆیه‌وه، گۆدیۆ كرۆسیتۆ، وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا ڕایگه‌یاندووه، ته‌قه‌كردن له هێزه‌كانی یونیفیل له لوبنان قبووڵكراو نییه.
كرۆسیتۆ دوای بانگهێشتكردنی باڵیۆزی ئیسرائیل له ڕۆما، گوتوویه‌تی: ئه‌م ڕووداوانه ڕێگه‌پێدراو نین و ده‌بێت به‌وپه‌ڕی هه‌ستیارییه‌وه تێپه‌ڕێندرێن.
وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا هه‌روه‌ها داوای كه‌مكردنه‌وه و هێوركردنه‌وه‌ی گرژی و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی باشووری لوبنان و دووباره گێڕانه‌وه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه‌كه‌دا كرد.
هێزی کاتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان (یونیفیل)، هێزێكی فره‌ڕه‌گه‌زی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه بۆ پاراستنی ئاشتی له باشووری لوبنان له دوای شه‌ڕی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشووری ئه‌و وڵاته له ساڵی 2006. ئه‌م هێزه ساڵی 1978 دامه‌زراوه و له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرێت و باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی له شاری ناقووره‌یه.