ئێران و عومان مانۆری هاوبەشی سەربازی دەکەن
هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەڵتەنەی عومان مانۆرێکی هاوبەشی دەریایی تایبەت بە ئۆپراسیۆنی بەهاناوەچوون و ڕزگارکردن لە دەریا دەست پێکرد.
ناوەندی مێدیایی سوپای ئێران بڵاویکردووەتەوە، مانۆرە هاوبەشەکە بە میوانداری هێزی دەریایی عومان و بەشداری کەشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای و هێزی ئاسمانی کۆماری ئیسلامی لە هەرێمە ئاوییەکانی باکووری ئۆقیانووسی هیندی و گەرووی هورمز دەستی پێکردووە.
هەروا ئاماژەیداوە، ئەم مانۆرە دەریایی بە مەبەستی پەرەپێدانی توانا و ئامادەکارییەکانی ڕێککەوتنی کاری هاوبەشە بۆ سیناریۆکانی ئاسایشی دەریایی لە ئەنجوومەنی دۆستایەتی هاوبەشی دەریایی ئێران و عومان، کە کەشتییە جەنگییەکانی جەماران و کەشتییە موشەکهاوێژەکانی هێزی دەریایی ئەرتەش لەگەڵ دوو کەشتی جەنگی دەریایی سوپای پاسداران بەشداری مانۆری فریاگوزاری و ڕزگارکردن دەکەن، لە ئاسمانییەوە هێزی پشتیوانی کۆنترۆڵی دۆخە دەکەن.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، مانۆرە دەریاییەکە دەرخستنی هێز و توانای پێشکەوتن پیشەسازی سەربازی ئێران دەسەلمێنن.