ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی گرووپە چەکدارەکانیان لە دێرەزوور بە ئامانج گرت
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی ژماره‌یه‌ك سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئێرانیان له ڕیفی دێره‌زوور له سووریا به ئامانج گرتووه.
پێنجشه‌ممه، 10ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی ژماره‌یه‌ك سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئێرانیان له ڕیفی دێره‌زوور له سووریا به ئامانج گرتووه.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، تا ئێسته زانیارییه‌كان له باره‌ی زیانه گیانی و ماددییه‌كان نه‌زانراوه، هاوكات له دوای ئه‌و هێرشانه، فرۆكه‌ی جه‌نگی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
چوارشه‌ممه، 9ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به مووشه‌ك بنكه‌ی كارگه‌ی كۆنیكۆی سه‌ر به گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له سنووره‌كانی دێره‌زوور به ئامانج گرت.
هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه، 8ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، سێ ته‌قینه‌وه له باكووری فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی دێره‌زوور ڕوویان دا كه نزیك بنكه‌ی كۆنیكۆ بوو.