دەزگەی ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیرکردنی باندێکی بیانی بازرگانی بە مرۆڤ ڕادەگەیەنێت

ده‌زگه‌ی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، تیمه‌كانیان به فه‌رمانی دادوه‌ر، باندێكی تاوانكاری نێوده‌وڵه‌تییان ده‌ستگیر كردووه، كه منداڵێكی ساوایان ڕفاندبوو.
ده‌زگه‌ی ئاسایشی نیشتمانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستیگیركردنی باندێكی نێوده‌وڵه‌تیی ڕاگه‌یاند، كه پێك هاتبوو له پیاوێك و ئافره‌تێكی بیانی و پێش ماوه‌یه‌ك خۆیان گه‌یاندووه‌ته عێراق.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌زگه‌ی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و بانده منداڵێكی ساوا كه ته‌مه‌نی ته‌نیا چوار ڕۆژ بووه، ڕفاندوویانه و به بڕی 40 هه‌زار دۆلار به كه‌سێكیان فرۆشتووه كه پێشوه‌خته له‌سه‌ری ڕێك كه‌وتبوون.
هه‌روه‌ها ڕوون كراوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی زانیاریی وردیان له باره‌ی بانده‌كه‌وه ده‌ست كه‌وتووه، له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر و له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له به‌غدا ده‌ستگیریان كردوون و منداڵه‌كه‌یش ڕاده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراوه. ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو، ئه‌و بانده دانیان به‌وه‌دا ناوه، پێشتریش به مه‌به‌ستی بازرگانی، منداڵێكی ساوای 14 ڕۆژییان ڕفاندووه، كه بۆ ئه‌وه‌ی بیفرۆشنه ئافره‌تێك كه منداڵی نابێت.
ده‌زگه‌ی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ده‌شڵێت: له ئۆپه‌راسیۆنێكی دیكه‌دا تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كردووه كه بازرگانی به مرۆڤ ده‌كات و سێ منداڵی له لا بووه بێئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی باوكایه‌تی پێ بووبێت، دواتر تاوانباره‌كه ڕاده‌ستی دادگه كراوه بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست.