بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل

شەممە، 12ـی ئۆکتۆبەری 2024، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ  بە درۆن چەند هێرشمان کردە سەر بەرزاییەکانی جۆلان لەباکووری ئیسرائیل.

بەرەی مقاوەمە دەڵێت: "هێرشیان کردووەتە سەر پێگەیەکی گرنگی ئیسرائیل لە جۆلان، هێرشەکەش سەرکەتوو بووە، باسی لەوەش کرد؛ بەردەوام دەبن لە مامەڵەی توند لەگەڵ ئیسرائیل تا ئەوکاتە واز لە کوشتاری خەڵکی غەززە و لوبنان دەهێنێت".

بەرەی مقاوەمە لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە: "بەم شێوە درێژە بە ڕێبازەکەمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل، پشتیوانیی گەلی فەڵەستین و لوبنان، دەدەن".

لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە: "ئۆپەراسیۆنەکان بۆ لەناوبردنی مۆڵگەکانی دوژمن بە خێرایی زیاتر بەردەوام دەبن".

ڕۆژی سیشەممە، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق، لە 5 ئۆپەراسیۆنی جیادا، بە مووشەکی کرووزی چاککراو  و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی دووپشک، هێرشی کردە سەر 5 پێگەی سەربازیی لە ناوەڕاست و باکووری ئیسرائیل  .

 
 
 
Fly Erbil Advertisment