بەلجیکا.. پێنج کورد خۆیان کاندید کردووە بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان

هەڵبژاردنی بەلجیکا
هەڵبژاردنی بەلجیکا

سبەی یەکشەممە، 13-10-2024، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی بەلجیکا بەرێوە دەچێت و پێنج کورد لە چەند حزبی جیاواز خۆیان کاندید کردووە بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی شارەکانیان.

1- سەیران زاوێتی ژمارە 28 لەحزبی CD&V.

2- ناسک نەسیری ژمارە 28 لەحزبی NVA.

3- کارین ڕەشیدۆڤا ژمارە 15 لەحزبی Team burgemeester.

4- مەزلوم دەلی ژمارە 3 لەحزبی NVA.

5- ئەنتۆنیۆ هانا ژمارە 19 لەحزبی Voor Brugge

بڕیارە سبەی کاتژمێر 8ـی سەرلەبەیانی بنکەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەرانی بەلجیکادا دەکرێتەوە. 

دەنگدان لەم ووڵاتە تەوزیمییە، دەنگنەدان سزایەکی ماددی لەسەرە.

سێ مانگ پێش ئێستا هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا و پەرلەمانی بەلجیکا بەڕێوە چوو. ئەم هەڵبژاردنە تەنیا بۆ ئەنجوومەنی شارەوانییەکانە و بەلجیکا بەسەر سێ هەرێمدا دابەش کراوە. هەرێمی برۆکسل لە 19 شارەوانی پێک هاتووە، هەرێمی ڤلاندرز لە 300 شارەوانی و هەرێمی واڵۆنیا لە 261 شارەوانی پێک هاتووە.