نەتەوە یەکگرتووەکان: سلێمانی یەکێکە لە ڕێڕەوە سەرەکییەکانی عێراق بۆ بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکان
ڕاپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، سلێمانی بووه‌ته یه‌كێك له ڕێره‌وه سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق بۆ بازرگانیی مادده‌ی هۆشبه‌ر و هاورده‌كردنی بۆ ناو عێراق؛ هاوكات ڕاپۆرته‌كه جۆره‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كانی خستووه‌ته ڕوو كه له‌و ڕێڕه‌وه‌وه ئاڵوگۆڕی پێ ده‌كرێت.
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە ھۆشبەرەکان و تاوان له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كرد، سلێمانی بووه‌ته یەکێك لە ڕێڕەوە سەرەکییەکانی عێراق بۆ بازرگانیکردن و هاوردەکردنی ماددە هۆشبەرەکان.
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە ھۆشبەرەکان و تاوان هه‌روه‌ها له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ماددە ھۆشبەرەکانی لە جۆری هیرۆیین، تلیاک و کریستاڵ لەوێوە هەناردەی وڵاتانی ئەورووپا کراون.
27ـی ئه‌یلوولی 2024، عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند: توانراوه كارگه‌یه‌كی مادده هۆشبه‌ره‌كان لە سلێمانی كه مادده‌ی كیپتاگۆنی لێ دروست ده‌كرا، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.