توێژینەوەیەک: فڵچەی ددان و دووشی گەرماو پڕن لە بەکتریای ورد و نەبینراو
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماژه به‌وه ده‌كات، فڵچه‌ی ددانشۆردن و دووشی خۆشۆردن له گه‌رماو، پڕیه‌تی له زینده‌وه‌ری ورد كه به‌شێكیان تاكوو ئێسته له ڕێگه‌ی میكرۆسكۆپیشهوه نه‌بینراون.
گۆڤاری "فرۆنتێرز" توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه توێژه‌رانی زانكۆی نۆرت وۆسترن ئاماده‌یان كردووه و نموونه‌ی 32 فڵچه‌ی ددانشۆردن و 92 دووشی خۆشۆردنیان له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتووه، ده‌ركه‌وتووه سه‌دان جۆری زینده‌وه‌ریان هه‌ڵگرتووه، كه تاكوو پێشتر له ڕێگه‌ی میكرۆسكۆپیشهوه نه‌بینراون.
له‌م باره‌وه، ئێریكا هارتمان، نووسه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه گوتوویه‌تی، فڵچه‌ی ددانشۆردن و دووشی خۆشۆردن شوێنی خۆحه‌شاردانی سه‌دان جۆری زینده‌وه‌ر و به‌كتریان و ئه‌و دوو شوێنه به جیهانی میكرۆبه‌كان داده‌نرێن.
هارتمان گوتووشیه‌تی، بوونی به‌كتریا و میكرۆب له فڵچه‌ی ددانشۆردن و دووشی خۆشۆردن نابێته مایه‌ی نیگه‌رانی، به‌ڵام نابێت كه‌مته‌رخه‌می له خاوێنكردنه‌وه و ئاگهداربوون له‌م باره‌وه بكرێت.