ئیتاڵیا فڕۆكەخانەكان دەكاتەوە
ژیان ئاسایی دەبێتەوە
K24 - ھەولێر
ئیتاڵیا لە ئاساییكردنەوەی ژیان بەردەوامە و بڕیاریدا فڕۆكەخانەكانیش بكاتەوە.
پاولا دی میكلی، وەزیری گواستنەوەی ئیتاڵیا بڵاوی كردووەتەوە، لە 3ی مانگی داھاتووەوە، كاری فڕۆكەخانەكانیان دەستپێدەكەنەوە و سەرجەم فڕۆكەخانەكان دەكەنەوە بۆ كاری گواستنەوەی ھەرێمی و نێودەوڵەتی. ئەوەش دوای ئەوەی بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دایانخستبوو.
پێشتریش حكوومەتی ئیتاڵیا رایگەیاندبوو، سنوورەكانیان لەگەڵ ئەوروپا لە 3ی حوزەیرانی ئەمساڵ دەكەنەوە.
ئیتاڵیا یەك لەو وڵاتانەی ئەوروپا بوو كە زۆرترین زیانی بەھۆی كۆرۆنا بەركەوت، 227 ھەزار و 364 توشبووی كۆرۆنای ھەیە و 32 ھەزار و 330 كەسیش بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەڵام رۆژ بە رۆژ ئامارەكانی قوربانییان لەو وڵاتە كەمدەبنەوە و لە راگەیاندنی سەركەوتن بەسەر ڤایرۆسەكە نزیكبووەتەوە.