په‌رله‌مانتارێك داوای ئاشکراکردنی ئەنجامی لیژنەی دەرخستنی راستییەکانی دۆسییه‌ی مستەفا سەلیمی دەکات
داوای ده‌رخستنی راستییه‌كان ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له دۆسییه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی كردبوو، له نامه‌یه‌كی كراوه‌دا داوا دەكات، وه‌ڵامی یادداشته‌كه‌یان له‌و باره‌یه‌وه بدرێتەوە.
نزار مه‌لا عه‌بدولغه‌فار، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی و ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی به‌دواداچوونی بۆ دۆسییه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی كردبوو، له نامه‌كه‌یدا بۆ حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه، ئێمە پێنج پەرلەمانتار لە لیژنەی ناوخۆ لە رۆژی 21ی نیسان یاداشتێکمان ئاراستەی ئێوەی به‌ڕێز کردووە، کە تێیدا داوای راست و دروستی رادەستکردنی ھاووڵاتی کوردی رۆژھەڵاتی کوردستان به ناوی مسته‌فا سه‌لیمی دەکەین، ده‌ربارەی راده‌ستکردنەوەی بە ئێران، دەمانەوێت راستی ئەم بابەتە بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان ئاشکرا بکرێت.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێکهێنراوه، ته‌واوی راستییه‌کان بۆ ئێمه و ڕای گشتی خه‌ڵکی کوردستان دیاری بکات.

له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌یدا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره نووسیویه‌تی: له کۆتاییدا ئێمه وه‌ک ئه‌رکێکی پیشه‌یی و کارێکی نیشتمانی و مرۆڤایه‌تی له به‌دواداچوون و ده‌رخستنی راستییه‌کان و چاودێریکردنی ئه‌و که‌یسه ناوه‌ستین.
رۆژی (21ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020)، لیژنەیەكی پەرلەمانی كە پێكهاتبوو لە (ئه‌رشه‌د حوسێن محه‌مه‌د، حكمه‌ت محه‌مه‌د عبوزه‌ید، رزگار عیسا سوار، نزار مه‌لا عه‌بدولغه‌فار، موحسین حوسێن مسته‌فا) یادداشتێكیان له باره‌ی دۆسیه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان له رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه كرد.
له ناوه‌ڕۆكی یادداشته‌كه‌دا، كه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه دوای به‌دواداچوونیان بۆ كه‌یسی مسته‌فا سه‌لیمی ئاماده‌یان كردووه، هاتبوو: "وه‌ك لای هه‌مووان روونه مسته‌فا سه‌لیمی خه‌ڵكی سه‌قزه. تۆمه‌تی كوشتنی پۆلیسێك و ئه‌ندامێتی له حزبێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی له‌سه‌ر بووه. ماوه‌ی حه‌ڤده ساڵ له زیندان بووه. له رێكه‌وتی 27/3/2020 له‌گه‌ڵ حه‌فتا كه‌س له زیندانی شاری سه‌قز هه‌ڵاتوون".

هه‌روه‌ها هاتبوو: "مسته‌فا و شه‌ش كه‌س به نهێنی چوونه‌ته بانه و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی بڕیار ده‌ده‌ن بێنه باشووری كوردستان، ئیتر هه‌ندێكیان دێنه باشوور و هه‌ندێكیان خۆیان راده‌ست ده‌كه‌نه‌وه، مسته‌فا سه‌لیمی له رێكه‌وتی 2/4/2020 ده‌ربازی باشووری كوردستان ده‌بێت و ده‌چێته گوندی سیاگوێز سه‌ر به ناحیه‌ی گه‌رمك، په‌یام بۆ كوڕه‌كه‌ی ده‌نێرێت و ده‌ڵێت گه‌یشتمه باشوور، دواتر ده‌چێته مزگه‌وتی گوندی سیاگوێز و چه‌ند كه‌سێكی خه‌ڵكی گوندی له‌وێ بینیوه. له‌وانه كه‌سێك به ناوی "سیروان حه‌مه ئه‌مین" و كه‌سێكی دیكه به ناوی "ئیسماعیل تۆفیق" كادیری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، سیروان له رۆژی 2/4/2020 له‌سه‌ر داوای سه‌لیمی په‌یوه‌ندی به كه‌سێك ده‌كات له سلێمانی كه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاته و پێكه‌وه پێشمه‌رگه‌ی حدك بوون. سیروان به‌و كه‌سه ده‌ڵێت مسته‌فا له ماڵی ئه‌وانه و له سیاگوێزه و ده‌یه‌وێت قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكات. كه‌سه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌لیمی به ته‌له‌فۆنی سیروان قسه‌یان كردووه و ئه‌و كه‌سه داوای له سیروان كردووه، ئاگای له سه‌لیمی بێت تا چاره‌یه‌ك له حاڵی بكه‌ن، به‌ڵام سیروان ناوه‌كه هه‌واڵی هاتنی مسته‌فا به ئاسایش ده‌دات و له‌به‌ر كۆرۆنا ئاگاداریان ده‌كات، كه له رۆژهه‌ڵاته‌وه هاتووه. له رێككه‌وتی 3/4/2020 دووباره سیروان و ئه‌و كورده‌ی رۆژهه‌ڵات قسه ده‌كه‌ن و پێی ده‌ڵێت مسته‌فا ته‌سلیمی ئاسایش ده‌كه‌ن. ئه‌و كورده‌ی رۆژهه‌ڵات، كه له سلێمانی بووه په‌یوه‌ندی كردووه به عه‌تا ناسر سه‌قزی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارته‌كه‌ی عومه‌ر ئیلخانی و داوا ده‌كات هه‌وڵ بده‌ن مسته‌فا سه‌لیمی ته‌سلیمی ئێران نه‌كرێت، ئه‌ویش ده‌ڵێت ژماره‌كه‌ی منی پێ بده با له ئاسایشه‌وه په‌یوه‌ندی بكات و بڵێت من سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌م، به‌ڵام ئاسایش مسته‌فا ده‌به‌ن. له رێكه‌وتی 4/4/2020 دووباره كورده رۆژهه‌ڵاتییه‌كه‌ی سلێمانی په‌یوه‌ندی به سروان ده‌كات و له حاڵی مسته‌فا ده‌پرسێت، به‌ڵام ئاسایش بردوویانه بۆ كه‌ره‌نتین بۆ باشماخ، پاشان كورده رۆژهه‌ڵاتییه‌كه‌ی سلێمانی په‌یوه‌ندی به چه‌ند كه‌سێك له حدكا و حدك ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت مسته‌فا سه‌لیمی لای ئاسایشه و ئه‌و كورده له هه‌موو بابه‌ته‌كه ئاگاداره و ئاماده‌یه شاهێدی بدات".

له یادداشته‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، سه‌لیمی هاتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان و له‌و باره‌یه‌وه نووسراوه: "به‌ر له سێداره‌دانی سه‌لیمی به‌رپرسانی زیندان بانگی كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ده‌توانن چاویان پێ بكه‌وێت، له 10/4/2020 كه‌سوكاری سه‌لیمی ده‌یبینن و ئه‌ویش پێیان ده‌ڵێت، كه هاتووه‌ته باشووری كوردستان و له‌وێوه ته‌سلیمی ئێران كراوه‌ته‌وه. له رۆژی 11/4/2020 سه‌لیمی له‌سێداره ده‌درێت".
دوای رووداوه‌كه‌ش، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه رۆژی (11ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020) ده‌ریكرد، رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم ئاگاداری راده‌ستكردنی مسته‌فا سه‌لیمی نه‌بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتبوو، "لە زۆرێک لە کەناڵەکانەوە باسی ئەوە دەکرێت کە هاوڵاتییەکی خەلکی شاری سەقز بە ناوی مستەفا سەلیمی کە پەنای بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە، لە سنووری پێنجوێن، لە لایەن ئاسایشەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە. حکومەتی هەرێم ئاگاداری ئەو بابەتە نیە وئەگەر شتێکی وا روویدابێت ئەوە بەبێ ئاگاداری حکومەتی هەرێم کراوە".
هه‌روه‌ها هاتبوو: "بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە بەرێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانی داوە بە پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینه‌وه".
.jpg)
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رۆژی (11ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020) زیا پترۆس، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بە کوردستان24ـی راگەیاند، دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەبارەی دۆسییەی رادەستکردنی مستەفا سەلیمی کردووە.
راشیگەیاند، نوسینگەکانی سلێمانی و هەڵەبجەی مافی مرۆڤ راسپێردران بۆ بەدواداچوون سەبارەت بەکەیسی رادەستکردنەوەی داواکراوێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێران بەناوی مستەفا سەلیمی کە وا بڵاوکراوەتەوە دوای رادەستکردنی لەلایەن ئاسایشی پێنجوین بە ئێران رۆژی 11ی نیسان لە سێدارە دراوە.
روونیشکردەوە، دەبوو دادگا بڕیاری بدایە، ئەمەی ئێستا پێشێلکردنی یاسایە.
ئاماژە بەوەش دەکات، دەستەی مافی مرۆڤ لە چوارچێوەی رێکەوتنامە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ و پەناهەندەی سیاسی و بەپێی دەستووری عێراقی مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکە دەکەن.