چەند ڕێکخراوێکی نوێی کوردستانی و عێراقی و نێودەوڵەتیی بڕوانامەی تۆماریان پێ درا

چەند ڕێکخراوێکی تازەی کوردستانی و عێراقی و نێودەوڵەتیی لە کەرتی جیاوازدا، بڕوانامەی تۆماریان پێ درا بۆ ئەوەی بتوانن لە هەرێمی کوردستاندا خزمەتی خۆیان پێشکەش بکەن.
یەکشەممە، 13ـی تشرینی یەکەمی 2024، فەرمانگەی ڕێکخراوە نا حکوومەتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "لە میانی پێدانی بڕوانامەی تۆمار بە چەند ڕێکخراوێکی نوێ لە هەولێر، لە مەراسیمێکدا بڕوانامەی تۆمار درایە چەند ڕێکخراوێکی تازە کە لە بوارەکانی ژینگە و زمان و و پەروەدە و تەکنۆلۆجیا، هەروەها ئاین و دیبلۆماسی و ئاژەڵان و کاری مرۆیی و فلیمسازیی، تەندروستی و خێرخوازی کار دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن خزمەت بە هاوڵاتییان و هەرێمی کوردستان بکەن".
لە چوارچێوەی مەراسیمەکەدا، فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکوومییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستخۆشیی لە ڕێکخراوەکان کرد کە بە خۆبەخشی بڕیاریان داوە خزمەتی کوردستان بكەن و کار دەکەن بۆ خزمەتی هاووڵاتییانی کوردستان.