سەرۆک وەزیران: سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان لە کوردستان دەبنە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوون

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڵێن دەدات، کە سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان لە هەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ـی تشرینی یەکەمی 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی (پلاتفۆڕمی هیوا و گرنژین)ـی بەڕێوە برد؛ هاوکات 540 یەکەی نیشتەجێبوون پێشکەش بە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان کران.
مەسرور بارزانی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، شانازی دەکەم ئەمڕۆ لە خزمەت بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان بووم و 540 یەكەی نیشتەجێبوونمان بەسەریاندا دابەش کرد.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی لە بەردەوامی دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر بنەماڵەی شەهیدان کردەوە و گوتی: سۆز و پەیمانی ئێمە ئەوەیە، هیچ بنەماڵەیەکی شەهید نەمێنێت لە هەرێمی کوردستان کە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوونی خۆی نەبێت.
Today, we distributed 540 housing units to the proud families of martyrs.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) October 13, 2024
We will continue until every family has a home, allowing them to live independent, dignified lives. pic.twitter.com/WXp6uPphx5