ناتانیاهۆ داوا ده‌كات هێزی ئاشتی پارێز له سنووری لوبنان پاشەکشە بکات

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوا لە سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات، لەسەر سنووری لوبنان پاشەکشە بە هێزی ئاشتی پارێز بکات، بەهۆی ئەوەی لە پێگەکانی حزبوڵڵا نزیکە و حزبوڵڵاش وەك قەڵغانی مرۆیی بەکاری دەهێنێت.
یەکشەممە 13ـی تشرینی یەکەمی 2024، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە دا، سوپای ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە لوبنان بەردەوام دەبێت و شەڕی ئەوان لەدژی حزبوڵڵایە نەك خەڵكی لوبنان.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، باسی لەوە کرد، سەربازەکانیان چەك و بارەگا و تونێلەکانی حزبوڵڵایان تێکشکاند، ئەوان شەڕ دەکەن تا دانیشتووانی باکوور بگەڕێننەوە بۆ ماڵەکانیان.
لەبارەی هێزی ئاشتی پارێز، بنیامین ناتانیاهۆ، گوتی: ڕاستەوخۆ داوا لە سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەم، کاتی ئەوەیە هێزی ئاشتی پارێز "یونیفیل" لە ناوچەکانی شەڕ پاشەکشە پێ‌بکات، بەهۆی ئەوەی لە پێگەکانی حزبوڵڵا نزیکە و حزبوڵڵاش وەك قەڵغانی مرۆیی بەکاری دەهێنێت.
هێزی ئاشتی پارێز لە لوبنان (یونیفیل)، هێزێكی فره‌ڕه‌گه‌زی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه بۆ پاراستنی ئاشتی له باشووری لوبنان له دوای شه‌ڕی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشووری ئه‌و وڵاته له ساڵی 2006. ئه‌م هێزه ساڵی 1978 دامه‌زراوه و له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرێت و باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی له شاری ناقووره‌یه.