پردی دەلالی زاخۆ میوانداریی دووەمین فێستیڤاڵی هەنار و هەنگوینی خۆماڵی دەکات

بە بەشداریی 31 باخەوان و هەنگەوان، دووەمین دووەمین فێستیڤاڵی هەنار و هەنگوینی خۆماڵی بەڕێوە دەچێت.
سەلمان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی زاخۆ بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: "بە چاودێریی گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، کاتژمێر 10:30ـی ئەمڕۆ دووشەممە، 14-10-2024، لە بەردەم پردی دەلال، دووەمین فێستیڤاڵی هەنار و هەنگوینی خۆماڵی بە بەشداریی 16 باخەوان و 15 هەنگوان بەڕێوە دەچێت".
وەکوو ئەوەی سەلمان محەممەد باسی کرد: "ئامانج لە کردنەوەی فێستیڤاڵەکە، پیشاندانی بەروبوومی جووتیارانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بە بازاڕ کردنیانە".
ئەمساڵ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، نزیکەی 340 هەزار دارهەنار لەسەر ڕووبەری 2825 دۆنم زەوی چێندراون و بەرهەمی ئەم ساڵی بەرهەمەکە زیاتر لە 13 هەزار تۆنە.
زیاتر لە 257 هەنگەوان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ هەن و ساڵانە بەرهەمی هەنگوین لەو سنوورە لە 15 هەزار تۆن زیاترە.