پێنج هۆی زێڕین هەن بۆ ئەوەی ڕۆژانە هەنار بخوێت

هەنار
هەنار

 

خواردنی هەنار بە دەنک یان بە شەربەت یان تێکەڵکردنی لەگەڵ زەڵاتە، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە؛ هەنار، بە تامی جیاواز و دەوڵەمەندی بەها خۆراکییەکەیەوە ناسراوە و چەندین سوودی تەندروستی هەیە، لەوانە کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن، خۆپاراستن لە هەوکردن، بەهێزکردنی یادەوەری، باشتر ئەدا کردنی وەرزش و بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی لە تووشبوون بە شێرپەنجە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تەندروستی ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیندیا، خواردنی هەنار بە بەردەوامی بەرگریی جەستە بەهێز دەکات، ڕێژەی چەوری ڕێک دەخات و بەو تایبەتمەندییەی بۆ دژە ئۆکسان و دژە هەوکردن هەیەتی، هۆیەکە بۆ باشبوونی تەندروستی گشتی.

بە گوێرەی ئەنجامی شیکەرەوەکانی خۆراک، یەک قاپ 144 گرامی هەنار 93 کالۆری و 2.30 گرام پرۆتین و 20.88 گرام کاربۆهیدرات و 0.14 گرام چەوری تێدایە. تێکەڵکردنی هەنار لە ژەمە خۆراکییەکاندا سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دەبێت، جا خواردنی هەنار بە تازەیی بێت، یان بە شەربەت، یان تێکەڵی خواردنی جیاواز و زەڵاتەکان بکرێت.

گرنگی و تایبەمەندییەکانی خواردنی ڕۆژانەی قاپێک هەنار ئەمانەن:

کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن

هەر کەسێک تووشی دابەزینی فشاری خوێن و بەرزی فشاریی خوێن بێت، دەبێت ئاگاداری خواردنی هەنار بێت. توێژینەوەکان دەریان خستووە ئەو کەسانەی فشاری خوێنیان بەرزە، خواردنەوەی شەربەتی هەنار یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن.

ڕێگری لە هەوکردن

شەربەتی هەنار تایبەتمەندییەکی بەهێزی دژە بەکتریا و دژە کەڕووە، هەروا کاریگەرییەکانی خواردنی قاپێک هەنار بەشێوەی ڕۆژانە دەری خستووە بەرگریی لەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان بەهێز دەکات، هاوکات جوانی و هێزی لە دەپارێزێت.

باشترکردنی بیرکردنەوە

توێژینەوەکان سەلماندویانە خواردنەوەی شەربەتی هەنار بە بەردەوامی بۆ ماوەی مانگێک یادەوەری، توانای بینین بەهێزتر دەکات. هەروەها لە چارەی لاوازیی یادەوەرییەکانی دوای نەشتەرگەری دڵ و نەخۆشی زەهایمەر کاریگەرییەکی تایبەتمەندی هەیە.

باشتر ئەدا کردنی وەرزش و ڕاهێنان

خواردنی قاپێک هەنار بەر لە وەرزشکردن بیرۆکەیەکی سەرنجڕاکێشە. بە گوێرەی توێژینەوەکان 30 خولەک پێش وەرزش خواردنی هەنار سووڕی خوێن بۆ ماسولکەکان باشتر دەکات و توانای وەرزشکردن بەهێز دەکات. 

هەروا شەربەتی هەنار دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و دژە ئۆکسیدەکان،  چەوری خوێن لە ئۆکسان دەپارێزێت و ڕێگری لە مەیینی خوێن دەکات. هەروەها دەرکەوتووە کە ڕۆنی دەنکەکانی هەنار ڕێژەی چەوری ڕێک دەخاتەوە لەو کەسانەی کۆلیسترۆلیان بەرزە.

خۆپاراستن لە شێرپەنجە

پێکهاتەکانی وەک پۆلیفینۆڵ لە هەناردا کاریگەری دژە ئۆکسان، دژە هەوکردن و شێرپەنجەیان هەیە، بەتایبەتی دژی شێرپەنجەی پرۆستات و سییەکانە. خواردنی قاپێک هەنار هەموو ڕۆژێک دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەوکردن، هەروەها سوودی بۆ نەهێشتنی لە مەترسییەکانی پووکانەوەی ئێسک و چاککردنەوەی کڕکڕاگەکانی زیان پێگەیشتوو هەیە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment