حزبوڵڵای لوبنان سێ کۆبوونەوەی سەربازانی سوپای ئیسرائیلی مووشەکباران کرد

سێشەممە، 15ـی ئۆکتۆبەری 2024، حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند، سێ کۆبوونەوەی سەربازانی سوپای ئیسرائیلیان مووشەکباران کردووە.

لە چەند بەیاننامەیەکی حیزبوڵلای لوبنان بڵاو کراوەتەوە: "ئەو هێرشەی دەکرێتە سەر سوپای ئیسرائیل، بۆ پشتیوانیی لە گەلی فەڵەستین لە کەرتی غەززە و بۆ پشتیوانی لە بەرەی مقاوەمە هەروەها بۆ بەرگریی لە لوبنان و گەلەکەیەتی".

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "مقاوەمەی ئیسلامی کاتژمێر 11:45 خولەکی شەوی دووشەممە، کۆبوونەوەی سوپای ئیسرائیل لە ئەلبەغدادی مووشەکباران کرد".

هەروەها کاتژمێر 1:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، مقاوەمەی ئیسلامی کۆبوونەوەی سوپای ئیسرائیلیان لە ئەلمەرج مووشەکباران کردووە. لە هەمان کاتدا مقاوەمەی ئیسلامی کۆبوونەوەیەکی دیکەی سوپای ئیسرائیلیان لە ناوچەی سەدانە و بەرەکە نەقار لە کێڵگەکانی شێبای لوبنانی داگیرکراو مووشەکباران کرد.

لەلایەکی دیکەشەوە کاتژمێر 1:20 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ مقاوەمەی ئیسلامی بە مووشەک کۆبوونەوەی سوپای ئیسرائیل لە خلەت وەردە مووشەکباران کرد.

ئەم داتایانەی حزبوڵلا لە دوای 24 کاتژمێر ئۆپەراسیۆنی دژی سوپای ئیسرائیل دەست پێ کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە، 13ـی ئۆکتۆبەری 2024، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حزبوڵلا بۆ سەر کەمپێکی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی ئیسرائیل لە حەیفا، 4 سەرباز کوژران و 67ـی دیکە بریندار بوون.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment