بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سوپای ئەمەریکا لە دێرەزوور
سەرچاوەیەکی ئەمنیی سووریا ڕایگەیاند، مقاوەمەی ئیسلامی بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر بنکەی سوپای ئەمەریکا لە دێرەزوور.
ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند: "بەرگریی ئاسمانیی بنکەکە لە کارگەی کۆنیکۆ لە لادێکانی دێرەزوور وەڵامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانییەکەی داوەتەوە کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەربە ئێران هەڵدرابوو.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: "فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە پێش ئەوەی بگاتە بنکەکە لەلایەن بەرگریی ئاسمانیی بنکەکەوە خراوەتە خوارەوە".
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 10ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند: "هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی ژماره‌یه‌ك سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئێرانیان له‌دێهاتی دێره‌زوور له سووریا بۆمباران کردووە.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: "تا ئێسته زانیارییه‌كان له باره‌ی زیانه گیانی و ماددییه‌كان نه‌زانراوه. هاوكات له دوای ئه‌و هێرشانه، فرۆكه‌ی جه‌نگی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه".