عیماد جەمیل: لە سەرەتای دەستپێکردنی بانگەشەوە تا ئێستا 43 سەرپێچی تۆمار کراون

سهرۆكی تیمی میدیایی كۆمیسیۆنی ههڵبژاردنهكانی عێراق، دەڵێت: زیاتر لە 30 هەزار کەس لەسەر ئاستی نێوخۆیی و 3 هەزار کەس لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە رۆژی دەنگداندا چاودێر دەبن بەسەر پرۆسەکەدا.
عیماد جەمیل، سهرۆكی تیمی میدیایی كۆمیسیۆنی ههڵبژاردنهكانی عێراق، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ڕێکارەکانی کۆمیسیۆن هەر وەکو چۆن بەرنامەی بۆ داڕێژراوە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کراوە.
سهرۆكی تیمی میدیایی كۆمیسیۆنی ههڵبژاردنهكانی عێراق، باسی لەوە کرد، تا ئێستا 43 سەرپێچی تۆمار کراون، سەرپێچیکاران سزای دارایی دراون.
لەبارەی بوونی چاودێر لە پرۆسەی دەنگدان، ناوبراو دەڵێت: زیاتر لە 30 هەزار کەس لەسەر ئاستی نێوخۆیی و 3 هەزار کەس لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە رۆژی دەنگداندا چاودێر دەبن بەسەر پرۆسەکەدا.
جەختی لەوەش کردەوە، کۆمیسیۆنیش لە رێگەی کامێرەکانیەوە چاودێرییەوە لە بنکەکانی دەنگدان دانراون، چاودێری پرۆسەکە دەکات، لە هەر بنکەیەکدا چوار کامێرە هەن.
عیماد جەمیل، گوتی: نزیکەی 120 هەزار کارتی بایۆمەتری ماون و تا ئێستا لەلایەن هاووڵاتییانەوە وەرنەگیراونەتەوە، هەروەها دەنگدەکان بە ئەلیکترۆنی و بە دەست دەژمێردرێن.