سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەنداوی گۆمەسپان دەکاتەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێوەڕەسمێکدا بەنداوی گۆمەسپان دەکاتەوە و  بەردی بناغەی جووت سایدی گۆمەسپان - سماقوڵیش دادەنێت.

بەنداوی گۆمەسپان، سێیەم گەورەترین بەنداوە لە هەرێمی کوردستان و گەورەترین بەنداوە لە ئاستی پارێزگای هەولێر و ڕووبەرەکەی 6 ملیۆن و 125 هەزار مەتر دووجایە و یەکێکە لەو پرۆژە ستراتیجیانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە بەرزییەکەی 70 مەتر و درێژییەکەشی 512 مەترە و دەتوانێت 115 ملیۆن مەتر سێجا باراناو کۆ بکاتەوە.

بەنداوەکە بە کۆنکرێتی جۆری ئارسیسی داڕێژراوە، کە یەکەمجارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بەکار دەهێنرێت، تەواوبوونی بەنداوەکە کاریگەریی دەبێت لەسەر پاراستنی سامانی ئاو، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی، هەروەها دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هەولێر و کەرتی گەشتیاریی ناوچەکە دەبووژێنێتەوە.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment