ئیتالیا یەکەم کاروانی کۆچبەرانی ڕاپێچی ئەلبانیا کرد

یەختێکی هێزی دەریایی ئیتاڵیا کە کۆچبەرانی هەڵگرتبوو، لە بەندەری شینگجین لە ئەلبانیا لەنگەری گرت، کە ئەمە لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵاتە.
یەختێکی دەریایی ئیتاڵیا دوای 36 کاتژمێر کە 16 کۆچبەری بەنگلادیشی و میسری هەڵگرتبوو گەیشتە بەندەری شینگجین لە ئەلبانیا. کە لە خانوویەکی ئامادە نیشتەجێ دەکرێن و داواکاری پەنابەرییان جێبەجێ دەکرێت.
دوو سەنتەری چارەسەری ئیتاڵیا لە ئەلبانیا هەن، کە پێی دەڵێن کەمپی "جادەر" 20 کیلۆمەتر لە بەندەرەکەوە دوورە، هەروەها بەپێی یاسای ئیتاڵیا بەڕێوە دەبرێن و ئاسایش و کارمەندانی ئیتاڵیا کاری تێدا دەکەن، کە دادوەران لە ڕێگەی ڤیدیۆوە گوێ لە کەیسەکان دەگرن.
ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ پرسیاریان لەوە کردووە کە ئایا پاراستنی پێویست بۆ پەنابەران دابین دەکرێت یان نا، لەوبارەوە سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا جۆرجیا میلۆنی ڕەخنەکانی ڕەتکردەوە و گوتی: "ئەمە ڕێگایەکی نوێ و بوێرانە و بێ وێنەیە، بەڵام بەتەواوی ڕەنگدانەوەی ڕۆحی ئەوروپایە و هەموو شتێکی تێدایە بۆ ئەوەی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا پەیڕەو بکرێت."
سەرکردەکانی تری ناوچەکە لە نزیکەوە چاودێری ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵاتەکە دەکەن سەبارەت بەو بیرۆکە نوێیە.