ئێران.. بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی نەوت کەسێک گیانی سپارد و پێنجی دیکە بریندار بوون

ئاگرکەوتنەوەکەی پاڵاوگەی پارس-پێترۆ لە ئێران
ئاگرکەوتنەوەکەی پاڵاوگەی پارس-پێترۆ لە ئێران

سەرۆکی شارەوانی شوشتەر بەرە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2024، ڕایگەیاند، ئاگرکەوتنەوەکەی شەو ڕابردوو بەهۆی خۆپێدا کێشانی تانکەرێک بە یەکێک لە کۆگاکانی بەنزین بووە، بەڵام لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.

عەلی مەرد، سەرۆکی پەیمانگەی پزیشکیی شاری شوشتەر ڕاگەیاندووە، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەوە تاوەکوو ئیستا یەک کەس مردووە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

مێدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، 15 تیمی ئاگرکوژێنەوەی سنووری پارێزگای ئەهواز ڕەوانەی پاڵاوگەی پارس پێترۆ کراون بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن.

هەر لە بارەی ئاگری پاڵاوگەی پارس پێترۆ، کورووش سەبزعەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی بەرگری شارستانیی پارێزگای ئەهواز ڕایگەیاندووە، 25 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، دوو تانکەری 20 هەزار لیتری ئاو، ئۆتۆمبێلێکی فریاگوزاری بە هەموو پێداویستییەکانەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

ئاماژە بەوەش دراوە، کاتژمێر 2:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment